بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند
گوڕه‌كه‌ی 5.2 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بوو
K24- هه‌ولێر:
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ویلایه‌تی مانیسای رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له قه‌زای قهرهق ئاغاچی سه‌ر به ویلایه‌تی مانیسای رۆژئاوای ئه‌و وڵاته بووه.
ده‌سته‌ی كارگێڕی كاره‌ساته سروشتییه‌كان و فریاگوزاری توركیا "ئافاد" رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 7:09 خولهك به كاتی ناوخۆیی روویدا.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی توركیاش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 7 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش، تا ئێستا هیچ ورده‌كاری و زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
H.B