سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك لە رۆما ئەنجامدەدات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما لەگەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ پشتیوانیی  بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و راهێنان بە پێشمەرگە. سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان.

 تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان. هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتاڵی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیدان بە هەماهەنگی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی ئیتاڵیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان.