كچه هاوڕێكه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ملیۆنێك یۆرۆی له ده‌ست كردووه
یاقووتی شینی له ده‌سته

K24 – هه‌ولێر:
جۆرجینا رۆدریگیزی ته‌مه‌ن (26) ساڵ و كچه هاوڕێی ئه‌ستێری تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به خشڵ و كه‌رسته جوانكارییه به به‌هاكانی سه‌رنجی میدیای بۆ خۆی راكێشاوه.
رۆژنامه‌ی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، به‌های كه‌رسته جوانكارییه‌كانی جۆرجینا كه له ده‌ستی چه‌پی بووه، نزیكه‌ی ملیۆنێك یۆرۆیه.
جۆرجینا ئه‌ڵقه‌یه‌كی یاقووتی شین و نه‌خشێندراو به ئه‌ڵماسی له ده‌ست بوو كه نرخه‌كه‌ی (800) هه‌زار یۆرۆیه.
كاتژمێره ره‌شه‌كه‌ی ده‌ستی ماركه‌ی " Patek Philippe" هو نرخی (40) هه‌زار یۆرۆیه و نرخی بازنهكانیشی (30) هه‌زار یۆرۆیه.
پێشتر بڵاوكرابوویه‌وه، كه رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری یۆڤانتسی ئیتاڵی مانگانه له سه‌دا پێنجی مووچەكه‌ی كه ده‌كاته (96) هه‌زار یۆرۆی بۆ جۆرجینا ته‌رخان كردووه.
له سێپتێمبه‌ری رابردوو، رۆژنامه‌ی "لاگازیتا دیلۆ سپۆرت" بڵاویكرده‌وه، مووچه‌ی ساڵانه‌ی رۆناڵدۆ (31) ملیۆن یۆرۆیه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن (35) ساڵ له هاوینی (2018) یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی به‌ره‌و یۆڤانتس به‌جێهێشت و به‌ها گرێبه‌سته‌كه‌ی (112) ملیۆن یۆرۆ بوو.
