به ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه بڵاوبكاته‌وه
به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی چین گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ده‌دات.
میدیا چینییه‌كان له باره‌ی شوێن و كاتی ڤیدیۆكه هیچ ورده‌كارییه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوه به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پیاوه ده‌رگای ئه‌سانسۆر ده‌كاته‌وه و لیكی ده‌می خۆی له دوگمه‌ی ئه‌سانسۆره‌كه هه‌ڵده‌سوێت و چه‌ند جارێكیش تف له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه روو ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌و جۆره ڤایرۆسه‌كه بڵاوببێته‌وه.
به گوێره‌ی نوێترین ئامار لە چین و نزیكەی 28 وڵاتی دیكه‌ی جیھان، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 75 ھەزار و 202 كەس. ھەروەھا ئەوانەش كە بە ڤایرۆسەكە مردوون، 2 ھەزار كەسی تێپەڕاند. تا ئێستاش 14 ھەزار و 460 كەس چارەسەركراون.
ئ. م