كۆرۆنا گه‌یشته ئێران
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه له یه‌ك شار تۆماركراون
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئەمرۆ چوارشه‌ممه كیانوش جەھانپوور، سەرۆكی ناوەندی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، دوای پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌كان، بۆیان دەركەوتووە كە دوو كەس لە شاری قۆم توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.
جەھانپوور گوتیشی: رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر و توشبووان لە شوێنی تایبەت راگیراون، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی دوا پشكنینه‌كان ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وڵاتی چین كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوونهوهی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
H.B