به فه‌رمی ئه‌م یانه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆ مێسی ده‌ستی به‌گفتووگۆ كرد
ئه‌م یانه‌یه چه‌ند ساڵ جارێك یاریزانێكی سووپه‌رستار ده‌گوازێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا، لیۆنێل مێسی له خولی ئه‌مریكا به فه‌رمی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش كراوه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه كه له رادیۆی كۆنتینتاڵی ئارجێنتینا زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه، ئاشكرای كردووه كه (جێرمۆ بارۆس) به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا به فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی هاتۆته سه‌رخه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا گرێبه‌سته‌كه‌ی له وه‌رزی داهاتوو كۆتایی دێت، به‌مه‌ش یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا دوای رۆیشتنی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ده‌یه‌وێت یاریزانێكی دیكه‌ی سووپه‌رستار بۆ شوێنی ئه‌ستێره سویدییه‌كه بگوازێته‌وه، بۆیه له ئێستادا به گرینگییه‌وه چاویان له گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بڕیوه.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كه، بارۆس سكیلوتۆی راهێنه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی گاڵاكسی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راسپاردووه كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه به‌رپرسانی گاڵاكسی قسه‌یان له‌گه‌ڵ خۆرخی مێسی باوكی یاریزانه ئارجێنتیناییه‌كه‌ی بارسێلۆنا كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌رن.
لیۆنێل مێسی له‌وه‌ته‌ی 2002 له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 714 یاری، 622 گۆڵ و 261 ئاسیستی كردووه.