پێشمه‌رگه له قاهیره‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
پێشمه‌رگه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بڕی
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له 38ـه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی میسر و له شاری قاهیره به‌ڕێوه ده‌چێت، توانیان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێوهلاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی یان برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 شووباتی 2020، له نێۆ هۆڵی (المقاولون العرب) له قاهیره، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی سنجلی فه‌ڵه‌ستینی بووه‌وه.
هه‌ر له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان بالاَدهستی خۆیان پیشان بده‌ن و گێمی یه‌كه‌میان به ئه‌نجامی 25 - 13 خاڵ برده‌وه .
له گێمی دووه‌مدا ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌رزتربوو، دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 25- 10 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
هه‌رچی گێمی سێیه‌م بوو، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 25- 20 خاڵ كۆتاییان پێ هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش یه‌كه‌م سێ خاڵ یان مسۆگه‌ر كردوو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغی داهاتوو نزیكه .
.jpg)