به‌په‌له.. به كۆی ده‌نگ بارسێلۆنا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی دا
" له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو بارسێلۆنا به فه‌رمی گوستنه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بارسێلۆنا، ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه هێرشبه‌رێكی ده‌ستنیشان كردووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه راده‌گه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا به راوێژ له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری یانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیگانیس بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له مارتین برایسوه‌یت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا به 18 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی مارتین له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیگانیس هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ئه‌م یاریزانه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێكانه‌كانی دێمبلی و سوارێز ده‌گوازێته‌وه.
مارتین ته‌مه‌نی 28 ساڵه، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی گواینای ئه‌فریقایه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی دانیماركییه، له هاوینی 2019 له یانه‌ی میدلزبرۆی ئینگلیزی به 5 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیگانیس، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 48 یاری، 13 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركیشه.
