خولی نایابی كوردستان به‌زنجیره‌یه‌ك یاری چاره‌نووسساز ده‌ستپێده‌كاته‌وه
له هه‌ولێر و سلێمانی یاری دێربی هه‌یه
گه‌ڕی پازده‌یه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سبه‌ی و دووسبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر 3:00ـی ئێواره ده‌بێت، له دێربی سلێمانی سیروانێ و نه‌ورۆز ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، دێربی هه‌ولێریش له نێوان هه‌ولێر و برایه‌تی ده‌بێت، ده‌ربه‌ندیخانیش میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، زێره‌ڤانیش چاوه‌ڕوانه.
سیروانی نوێ ـ نه‌ورۆز
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له دێربی سلێمانی سیروانی و نه‌ورۆز شه‌ڕی پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ن، سیروانی نوێ چاوی له‌وه‌یه له نه‌ورۆز بباته‌وه و پێشه‌نگ له چنگی ركابه‌ره دراوسێیه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، رزگار عه‌لی راهێنه‌ری سیروانی نوێ ته‌واوی یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، گه‌ڕی رابردووش شكستیان خواردووه، بۆیه ده‌یانه‌وێت له رێگای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌ورۆزی دراوسێیان پێشه‌نگ وه‌ربگرنه‌وه، سیروانی نوێ خاوه‌نی 20 خاڵه و پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یه‌وه، نه‌ورۆز، له یاری رابردوو گڕی له خوله‌كه به‌ردا و پێشه‌نگی گرته‌ده‌ست، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆتاییه‌كانی خوله‌كه یونس سلێمانی راهێنه‌ر باشتر تیپه‌كه‌ی رێكده‌خاته‌وه و به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ئاماده‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ته‌واوی یاریزانه‌كان ئاماده‌ن و كێشه‌ی پێكان و راگیرانیان نییه، له یاری رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له خوله‌كه پێشه‌نگیان وه‌رگرتووه بۆیه نایانه‌وێت به ئاسانی له‌ده‌ستی بده‌ن، نه‌ورۆز خاوه‌نی 22 خاڵه و له پێشه‌نگ ده‌بینرێت.
هه‌ولێر ـ برایه‌تی
یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی پێنجشه‌ممه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی هاوشاری ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێرییه‌كان گرینگه، چونكه گه‌ڕی رابردوو به چوار گۆڵ گه‌وره‌ترین شكستیان له‌م وه‌رزه‌دا تووش هات، ئه‌م وه‌رزه 20 گۆڵیان لێكراوه ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماره له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه، هه‌ولێر خاوه‌نی 17 خاڵه و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت.
برایه‌تی، له قۆناخی دووه‌م دوای حه‌وت یاری له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش له ڕووی ده‌روونیه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ ئه‌م یارییه ده‌بێت، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپی سه‌وزپۆشه‌كان بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، برایه‌تی خاوه‌نی 19 خاڵه و پله‌ی شه‌شه‌م به‌شیه‌تی.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ زاخۆ
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له به‌رزاییه‌كانی پیرمام له یاریگه‌ی خۆی رۆژی هه‌ینی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، چاوی له‌وه‌یه تۆڵه‌ی یاریی چوون له زاخۆ بكاته‌وه، كاتێك به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك پێی دۆڕاند، له لایه‌كیتریش هه‌وڵی گه‌یشتن به پێشه‌نگ ده‌دات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 22 خاڵی هه‌یه و به جیاوازی گۆڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه.
زاخۆ، گه‌ڕی رابردوو چاوه‌ڕوان بووه، نزیكه‌ی چوار مانگه یاریزانه‌كان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، جیا له‌وه‌ش (سه‌ندای) به‌رگریكاری پیشه‌گه‌ر، به‌هۆی سێ كارتی زه‌رده‌وه یاریی ناكات، به‌ڵام لۆكاس سانتۆس بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، زاخۆ خاوه‌نی 15 خاڵه و له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
هه‌ندرێن ـ شێروانه
یانه‌ی هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆی رۆژی هه‌ینی میوانداریی شێروانه ده‌كات، هه‌ندرێن گه‌ڕی رابردوو دۆڕا، به‌هۆی كارتی سووره‌وه دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ریشی بۆ دوو یاری سڕكرا، وریا سه‌باح یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر، بۆ ئه‌م یارییه سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه ده‌كات، هه‌ندرێن خاوه‌نی 15 خاڵه و له پله‌ی نۆیه‌م ده‌بینرێت.
شێروانه، بارودۆخی له‌هه‌موو كات خراپتره، گه‌ڕی رابردووش له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌شی له خوله‌كه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا له ریزبه‌ندی كۆتایی رزگاریان ببێت، ئه‌گه‌ر فریای خۆیان نه‌كه‌ون ماڵئاوای له نایاب ده‌كه‌ن، شێروانه خاوه‌نی 9 خاڵه و له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه.
سۆران ـ دهۆك
سۆران له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی دهۆك ده‌كات، سۆران نزیكه‌ی سێ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، گه‌ڕی رابردووش تووشی شكستێكی گه‌وره‌بوون، به‌ڵام له نێو خاك و جه‌ماوه‌ری خۆیان به ئاسانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن، تا ئێسته كه‌س سێ خاڵی له‌م یاریگه‌یه نه‌هێناوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌م یاریگه‌یه نه‌دۆڕاون، سۆران 16 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌شته‌م دێت.
دهۆك، كێشه‌ی دارایی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانی تاڕاده‌یه‌ك رووخاندووه، دهۆك خاوه‌نی 19 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
ده‌ربه‌ندیخان ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
ده‌ربه‌ندیخان، له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند له یه‌كه‌م یاریی قۆناخی دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یارگه‌ی خۆیان شكستیان خوارد، له قۆناخی یه‌كه‌میش ته‌نها یه‌ك یارییان له یاریگه‌ی خۆیان برده‌وه، له ئێستادا شینپۆشه‌كان ده‌یانه‌وێت مه‌ترسی دابه‌زین له خۆیان دووربخه‌نه‌وه و له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ببه‌نه‌وه، ده‌ربه‌ند خاوه‌نی 14 خاڵه و پله‌ی یازده‌یه‌م به‌شیه‌تی.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌ڕی رابردوو دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد، هه‌نگاوێكی بچووك خۆی له ناوچه‌ی سوور دوور خسته‌وه و جێگه ناخۆشه‌كه‌ی خۆی به شێروانه به‌خشی، ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێت له ده‌ربه‌ند بیبه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ندیتر مه‌ترسییه‌كانی دابه‌زین له خۆیان دووربخه‌نه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌نی 10 خاڵه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
