ئێران باری لەناکاوی راگەیاند
میدیاكانی ئێران 6 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شاری قوم راگەیاند
K24- هەولێر:
بەرپرسێكی وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، پشكنینی پزیشكی بۆ تهواوی كەسوكاری ئەو دوو بەساڵاچووه كراوە كە دوێنێ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری قوم گیانیان لەدەستدا، بەو هۆیەوەش باری لەناكاو لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی ئەو شارە راگەیەندرا و میدیاكانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بە 6 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەو پەتایە دەكەن.
محەمەد رەزا قەدیری، سەرۆكی زانكۆی قوم بۆ زانستە پزیشكییەكان بۆ كەناڵی "روسیا الیوم"ی پشتڕاست كردەوە، ئەو دوو كەسەی لە شاری قومی باشووری رۆژئاوای ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
قەدیری گوتی: "لە چوار رۆژی رابردوودا سەردانی شاری قومم كردووە كە ئەو پەتایەی تێدا بڵاوبووەتەوە".
ئاماژە بهوهش دهكات "ئەو دوو كەسەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، بەهۆی كێشەی تەندرووسی لە كۆئەندامی هەناسەدانیان گیانیان لەدەستداوە".
دووپاتیشیكردەوە، "هێشتا ئەنجامی پشكنینی كەسە نزیكەكانی ئەو دوو كەسە دەرنەچووە، كە بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە، هەر كاتێك دەرچوو دەستبەجێ ئهنجامهكه رادهگهیهنین".
ئاماژەی بەوەشدا: "نەخۆشخانەیەكی شاری قوم بۆ چارەسەركردنی ئەو پەتایە تایبهت كراوه و ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخۆشخانەیەكی دیكەین بۆ ئەوە لە كاتی پێویستدا بەكاری بهێنین".
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی ئێرنا 6 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنای لە شاری قوم راگەیاند و ئێستا ئەو 6 كەسە لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و كەسوكارەكانیشیان گوازراونەتەوە بۆ شوێنی تایبەت.
دەسەڵاتدارانی ئێران ئهمڕۆ دەوامی فەرمییان لە تەواوی قوتابخانەكانی ئەو شارە راگرتووە، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
ئەنجوومەنی پارێزگای تارانیش داوای كرد، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ گرتنەبەری رێكاری تایبەت بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەنجام بدرێت.
RT
H.B