یه‌كه‌مین لێدوانی یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا: مێسی باشترینی مێژووه
مارتین برایسوه‌یت: من یاریزانێكی ته‌كتیكیم، خێرام و جه‌سته‌م پته‌وه، زیره‌كانه ده‌توانم ئاستی خۆم پێشبخه‌م
مارتین برایسوه‌یت هێرشبه‌ری دانیماركی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به باره‌گای یانه‌ی بارسێلۆنا له كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه مێسی باشترین یاریزانه له مێژوودا، گوتیشی: چیتر ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م و به‌په‌له‌م تا یه‌كه‌مین یاری به درێسی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌ده‌م.
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دابڕانی دێمبلی و سوارێز، به 18 ملیۆن یۆرۆ مارتین برایسوه‌یتی له یانه‌ی لیگانیسه‌وه گواسته‌وه.
مارتین له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به باره‌گای بارسێلۆنا گوتی: زۆر به په‌رۆشم تا یه‌كه‌مین یاریم به درێسی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌ده‌م، یاریكردن له بارسێلۆنا خه‌ونی من بووه و هاته دی.
یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا گوتیشی: ئامانجی من بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، ده‌شزانم بارسێلۆنا له‌ژێر فشاره و منیش هه‌ست به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌م و له گه‌وره‌یی ئه‌و یانه‌یه تێده‌گه‌م.
مارتین برایسوه‌یت گوتیشی: من یاریزانێكی ته‌كتیكیم، خێرام و جه‌سته‌م پته‌وه، زیره‌كانه ده‌توانم ئاستی خۆم پێشبخه‌م و ده‌توانم گۆڵ بكه‌م و یارمه‌تییه‌كی باشی هاوڕێیه‌كانم بده‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مێسی باشترین یاریزانه له مێژووی تۆپی پێ دا، كارێكی مه‌زنه بۆ من هاوشانی ئه‌و یاریزانه له یه‌ك تیپ یاری بكه‌م.
مارتین برایسوه‌یت بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 300 ملیۆن یۆرۆیە.
مارتینی 28 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 27 یاریکردووە و 8 گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە کە شەش گۆڵیان لە لالیگا بووە و دەبێتە پێنجەم یاریزانی دانیماركی درێسی بلاوگرانا بپۆشێت.