"سه‌ڵاح به خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كرێت"
"سه‌ڵاح له یارییه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و لیڤه‌رپوول خیانه‌تی كردووه"
دوای شكسته‌كه‌ی لیڤه‌رپوول به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، رۆد گۆڵێت ئه‌فسانه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كات.
رۆد گۆڵێت له میانه‌ی به‌شداریكردنی له شرۆڤه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و لیڤه‌رپوول له چامپیۆنزلیگ له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بێن سپۆرتس، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاكه كه‌سێك كه خیانه‌تی له كاره‌كه‌ی كرد محه‌مه‌د سه‌ڵاح بوو، كه ئاستی به‌ره‌و دواوه رۆیشتووه، چونكه مه‌شقه‌كانی به باشی ناكات.
رۆد گۆڵێت ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی ئه‌یسی میلان و چێڵسی ده‌شڵێت: پێشتر سه‌ڵاح وه‌كو هێرشبه‌رێك له پێشه‌وه ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستا كڵۆپ ئه‌و یاریزانه‌ی 10 هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاندۆته‌وه، چونكه له پێشه‌وه كه‌موكورتی هه‌یه و بیر و هۆشی له تۆماركردنی گۆڵ جێگیر نییه.
گۆڵێت گوتیشی: ئێستا مێسی شوێنی له نێو یاریگه گۆڕاوه و به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه تیپه‌كه پێویستی پێیه‌تی و رۆڵێكی باش ده‌گێرێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ڵاح به‌ره‌و دواوه به پێچه‌وانه‌ی دۆخی مێسییه، هی سه‌ڵاح به‌هۆی دابه‌زینی ئاستییه‌تی، به‌ڵام هی مێسی به‌هۆی پێویستییه‌تی.
ئه‌ستێره هۆڵه‌ندییه‌كه زیاتر ده‌ڵێت: هۆكاری دابه‌زینی ئاستی سه‌ڵاح به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌ی یاریزانه‌كانی لیڤه‌رپوول به باشی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ناكات، به ئه‌ندازه‌ی یاریزانه‌كان پاپه‌ند نییه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی دروست كردووه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یاری رابردوو له چامپیۆنزلیگ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریكرد، دواتر له خوله‌كی 73 له یاریگه هاته ده‌ره‌وه و گۆڕانكاری پێكرا، لیڤه‌رپوول یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕاند، رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو له یاری گه‌ڕانه‌وه له ئانفیڵد رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.