ئێران رووبه‌ڕووی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه و به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه هۆشداری ده‌ده‌نه رووحانی
له چه‌ند شوێنێك ده‌وام راگیرا
K24 – هه‌ولێر:
په‌تای وه‌رزی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشته ئێران و له ده‌ستپێكی ئاشكرابوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووندا، 3 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوون و 5 كه‌سیش كه گومانده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران له په‌یامیاندا بۆ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی داوایانكردووه، په‌له بكرێت له به‌ده‌نگه‌وه چوونی ئه‌و پرسه.
حكوومەتی ئێرانیش ناوەندێكی تایبەتی بۆ پێش‌گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكھێناوە.
عەلی رەبیعی گوتەبێژی حكوومەتی ئێران رایگەیاند، ناوەندی تایبەت بە پێش‌گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ئێران پێكھێناوە و راشیگەیاند، لە سەرجەم سنوورەكانی ئێرانیش رێوشوێنی توند دەگرنەبەر بۆ پێش‌گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتیان.
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئێران، گیان لەدەستدانی دوو كەسی لە شاری قوم بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و ئەمڕۆش دەوام لە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی قوم راگیرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ چه‌ند نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار، حه‌سه‌ن رووحانی كراوون.
به گوێره‌ی یه‌كێك له نامه‌كان، كه (كوردستان24 دڵنیا نه‌بووه‌ته له درووستیی نامه‌كه) یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێنمایی پزیشكی، دكتۆر قاسم جان بابایی، نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی ناردووه و تێیدا داوایكردووه، رێگری له هاورده‌كردنی كاڵای چین به تایبه‌تی خۆراك بكرێت.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، رێگری له هاتووچۆی نێوان ئێران و چین بكرێت و ته‌نانه‌ت به ترانزێتیش رێگه نه‌درێت فڕۆكه‌ی چینی له ئێران بنیشنه‌وه.
له خاڵی سێیه‌می داواكارییه‌كه‌یدا، قاسم جان بابایی، داواشیكردووه، كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان ته‌نانه‌ت له مزگه‌وت و قوتابخانه و زانكۆكان جڵه‌وگیر بكرێت.
هه‌روه‌ها عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆ، نامه‌یه‌كی بۆ حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ناردووه و نامه‌كه له پێگه‌ی "ئاڤا توده‌ی" بڵاوبووه‌ته‌وه و (كوردستان24 نه‌یتوانی له درووستی و سه‌لامه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌كه دڵنیا ببێته‌وه) تێیدا داوایكردووه، هه‌رچی زووه سه‌رجه‌م ئامار و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رابگیرێن و نه‌درێنه میدیا و رایگشتی بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی درووست نه‌كات، كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دكتۆر عه‌باس مه‌سجدی ئارانی، سه‌رۆكی پزیشكی دادوه‌ری، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران، (كه "كوردستان24" نه‌یتوانیوه دڵنیا بێته‌وه له راستی و درووستی ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه)، داوایكردووه، فه‌رمان بكه‌ن به چۆڵكردنی ساردخانه‌كان و به‌خاكسپاردنی ئه‌و هه‌زاران ته‌رمه‌ی تێیاندا هه‌ڵگیراوون، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه هه‌بێت تا بتوانن ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی ده‌كه‌ن هه‌ڵبگرن.

.jpg)
