كه‌ناڵێكی فارسی ئاماری راسته‌قینه‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته ئاشكرا ده‌كات
"ژماره‌ی قوربانیان به‌رز بووه‌ته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی فارسی ئاماری راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستداوان و تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته ئاشكرا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێران ئینته‌رناشیۆناڵ"، 9 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له شاری قوم تۆماركراون و چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوونیش له شاری مه‌شهه‌د تۆماركراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه رانه‌گه‌یاندووه و ته‌نیا مردنی 2 كه‌سیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له شاری قومی باشووری رۆژئاوای ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی 3 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەرپرسێكی وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، پشكنینی پزیشكی بۆ ته‌واوی كەسوكاری ئەو دوو بەساڵاچووه كراوە كە دوێنێ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری قوم گیانیان لەدەستدا، بەو هۆیەوەش باری لەناكاو لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی ئەو شارە راگەیەندرا و میدیاكانی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بە 6 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەو پەتایە كردبوو.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی عێراق رێكاری تایبه‌تی له ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران گرتووه‌ته‌به‌ر و تیمی پزیشكی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش پێدانی ڤیزای به زیاره‌تكارانی ئێرانی راگرت.
H.B