گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا توڕه ده‌كات
یانه‌ی لیگانیس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ربه‌رپرسانی لالیگا
گواستنه‌وه‌ی مارتین برایسوه‌یت بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا، ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ئه‌و یانه‌یه توڕه ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی لیگانیسیش هێرشێكی توند ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی لالیگا.
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا ره‌زامه‌ندی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وه‌رگرت كه هێرشبه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی و سوارێز بگوازێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌مڕۆ به فه‌رمی مارتین برایسوه‌یتی هێرشبه‌ری دانیماركی له یانه‌ی لیگانیسه‌وه گواسته‌وه.
مارتین ئۆرتێگا بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی لێگانێس دوای گواستنەوەی هێرشبەرەکەیان بۆ یانەی بارسێلۆنا، هێرشی توند دەکاتە سەر بەرپرسانی لالیگا و ئەو یاسایانەی کە دەریان کردووە بە بێ مانا وەسف دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆرتێگا ده‌ڵێت: بەراستی ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر خراپداین و گورزێکی خراپمان بەرکەوتووە، بەراستی ئەو یاسایانەی ئێستا زۆر بێ مانان، لالیگا دەیەوێت کێشەکانی یانەکان چارەسەر بکات، ئایا ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە یانەی دیکەش هەن زەرەریان پێدەگات، ئەوەتا ئێمە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانمان لەدەستدا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لیگانیس ده‌شڵێت: ئێمە بارودۆخمان لە ریزبەندی باش نییە و هیوامان وابوو لەگەڵ ئەو یاریزانانە دەتوانین خۆمان لە ناوچەی دابەزین دوور بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە لالیگا گورزێکی کوشندەی لە ئێمەدا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ریڤاڵدۆی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Betfair، نیگه‌رانی خۆی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا ده‌رده‌بڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه ریڤاڵدۆ گوتی: هه‌رگیز له‌و گرێبه‌سته نوێیه‌ی بارسێلۆنا رازی نیم، تێناگه‌م بۆ ئه‌و یاریزانه‌یان گواستۆته‌وه، ده‌بوو بارسێلۆنا له جیاتی ئه‌م یاریزانه، گه‌نجێكی له ئه‌كادیمیای لاماسیا سهرخستبا نه‌ك ئه‌م یاریزانه گوماناوییه.