شیعه‌كان هۆشداری له باره‌ی دۆخی عێراق ده‌ده‌ن
لایه‌نه شیعه‌كان متمانه به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌ده‌ن
K24- به‌غدا:
سەرکردەکانی شیعە درکیان بەوە کردوە ئەگەر کابینەکەی عەلاوی شکست بھێنێت، ئەوا خۆپیشاندانەکان بەھێزتر دەبن و ململانێی ھێزە شیعەکانیش بە جۆرێك قوڵتر دەبێته‌وه، کە مەترسی شەڕی ناوخۆی شیعەکان سەر ھەڵبدات.
بەو ھۆیەشەوە ھادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و هاوكات سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دەسپێشخەری کردووە، بۆ رێکخستنەوە و ئاشتەوایی نێو ماڵی شیعەکان، بۆ ئەو مەبەستە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم سەرکردە نەیارەکانی دژ بە عەلاوی كردووە و توانیویەتی بگاتە ئەو ئەنجامەی، کە گرێنتی دەنگی پەرلەمانتارە شیعەکان بکات.
H.B