نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

چەند کەس گیانیان لەدەستداوە؟

K24 – هه‌ولێر:

گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی دیكە و 13 كه‌سی دیكه‌ی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران پشتراست كرایەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، تووشبوونی 13 كه‌س و مردنی چوار کەسی بەهۆی ڤایرۆسەکە راگه‌یاند. ئاشکراشیکرد، دوو لە تووشبوان لە تارانی پایتەختن.

لای خۆیەوە، محەمەد جەلالیان سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ئاراك ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ژنێكی تەمەن 79 ساڵی لە شاری ساوە گیانی لەدەستداوە و پشكنینە سەرەتاییەكان دەری دەخەن كە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

بەمەش، ژمارەی فەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ چوار کەس بەرزبووەوە.

 

 

هەروەها، لە ناوەندەکانی خوێندن لە شاری قوم، بۆ ماوەی یەک هەفتە پشوو راگەیەندراو و نەخۆشخانەکانیش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

H.J