ئەردۆغان دواین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی جەنگی ئیدلب خستەڕوو

دواین هەڵوێستی تورکیا لەسەر ئیدلب

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند هێزەکانیان لە ئیدلب ناکشێننەوە.

سەرۆک کۆماریی تورکیا لەبارەی جەنگی ئیدلب گووتی، تاوەکو ئێستا 150 سەربازی سووریایان کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا کە دەیانەوێت سیستمی ئێس- 400 رووسی و پاتریۆتی ئەمەریکی بەکاربهێنن و ئێوارەی ئەمڕۆش لەگەڵ پوتن لەبارەی ئیدلب قسە دەکات.

پێشتریش ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی فەرەنسا داوای "جووڵەیەکی کۆنکرێتی" بۆ وەستانی جەنگی ئیدلب کردبوو.

 H.J