ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران بەرز دەبێتەوە
"زیاتر لە 700 كەس لەژێر چاودێری دان"
K24 - ھەولێر
ژمارەی تووشبوان و ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بەرزتر دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا 5 کەس لە ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 700 کەس کە گومان دەکرێت تووشی ڤایرۆسەكە بووبن لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.
کیانوش جیهان پوور، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد " 7 کەس لە قوم، 4 کەس لە تاران، 2 کەس لە رەشت، یەک کەس لە ئەراک تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و زیاتر لە 735 کەسیش گومانیان لێدەکرێت و لە ژێر چاودێریدان".
ھ.م