وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، 10 کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئاشکراشیکردووە، تاوەکو ئێستا ناوی 28 کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 785 کەس لە ئێران گومانیان لەسەرە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
هەرێمی کوردستان، عێراق و کوەیت هاتووچۆیان بۆ ئێران وەستاندووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش چەند کۆبوونەوەیەکی لەبارەی چۆنیەتی رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام داوە.