به فه‌رمی سه‌فا هادی خولی نایابی عێراقی جێهێشت
به‌ره‌و خولی نایابی وڵاتێكی ئه‌ورووپا به‌ڕێكه‌وت
سه‌فا هادی یاریزانی یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی به‌ره‌و خولی نایابی رووسیا به‌ڕێكه‌وت و به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر یانه نوێیه‌كه‌ی كرد.
یانه‌ی كریلیا سڤیتۆڤای رووسی له تویته‌ری فه‌رمی خوێ گواستنه‌وه‌ی سه‌فا هادی به‌رگریكاری عێراقی به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو گواسته‌وه.
سه‌فا هادی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه حه‌وته‌مین یاریزان كه پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له رووسیا ڕوویان كرده یانه‌ی كریلیا سڤیتۆڤای رووسی.
یانه‌ی كریلیا له خولی نایابی رووسیا له كۆی 19 یاری ئه‌م وه‌رزه 5 یاری بردۆته‌وه و 10 یاری دۆڕاندووه و 5 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك هاوشانی رۆبین كازان له‌سه‌ره.


