بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك مۆرینهۆ به‌رامبه‌ر لامپاردی قوتابی تووشی شكست بوو
لامپارد برینه‌كانی مۆرینهۆی قوڵتر كرده‌وه
له گه‌ڕی 27ـه‌می پرێمه‌رلیگ، لامپارد بۆ دووه‌مجار له‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر تیپه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ دووباره كرده‌وه.
له دێربی له‌نده‌ن، یانه‌ی چێڵسی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی تۆتێنهامی هاوشاری كرد.
له خوله‌كی 15 ئۆلیڤه‌ر جیرۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی چێڵسی كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
دواتر پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، له خوله‌كی 48 ماركۆس ئالۆنسۆ گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد.
پاشان له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگر به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی تۆتێنهام كرد.
چێڵسی به‌م سه‌ركه‌وتنه به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ شوێنی خۆی له پۆلێنی چواره‌می ریزبه‌ندی پته‌وتر كرد، له به‌رامبه‌ردا تۆتێنهام به 40 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت و تاڕاده‌یه‌ك له بلیتی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگی داهاتوو دووركه‌وته‌وه.