كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
هه‌نگاوی داهاتوو له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقی ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو وڵاتانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه و ده‌سته و رێكخراوه پزیشكییه‌كانی جیهان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و په‌تایه وێڵن، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌ندازیاری بۆماوه‌یی له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "توانیویه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزێته‌وه".
تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" له سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "گریفیكس" كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی تێكساسه، گواستییه‌وه، دامه‌زراوه‌كه‌یان توانیویه‌تی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و چاره‌سه‌ره بدۆزێته‌وه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌بات و گوتیشی: "هه‌نگاوی داهاتوو به‌ر له به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خستنه‌بازاڕ، چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقی ده‌كرێته‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ردا، به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌شدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
جۆن برایس، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه ئاشكراشیكرد، له ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه، هیچ كۆپییه‌كی زیندوو یان مردووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو پشتیان به به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و دژه ڤایرۆسانه به‌ستووه، كه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه ده‌ڕه‌قییه‌كان، كه ده‌بنه هۆی هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یانگوازێته‌وه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، چاره‌سه‌ره نوێیه‌كه به‌رهه‌می نێوان كۆمپانیای گریفیكس و په‌یمانگه‌ی نیشتیمانی بۆ ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانه، كه له سێپته‌مبه‌ری رابردوودا بڕی 18 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆمپانیاكه‌یان ته‌رخان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر بنبڕكردنی په‌تا و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان بكات.
H.B