هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد
یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد
له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین ساتی یارییه‌كه گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و به 3 خاڵه‌وه له میسانه‌وه به‌ره‌و باشووری كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه هه‌ردوولا له شكاندنی به‌ربه‌ستی یه‌كسان بوون سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌م نیوه‌یه به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌م رادان گاسانینی راهێنه‌ر چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له پێكهاته‌كه‌ی كرد به ئامانجی گۆڕینی ئه‌نجامی یارییه‌كه و چه‌ند جارێك له گۆڵی ركابه‌ره‌كه‌یان نزیك بوون.
له دوا خوله‌كی یارییه‌كه هه‌ولێر گورزی خۆی وه‌شاند و ئاسۆ رۆسته‌م ئاسیستێكی بۆ كریستۆڤه‌ر مێندۆگای یاریزانی پیشه‌گه‌ری كامیرۆنی كرد و گۆڵێكی به نرخی بۆ هه‌ولێر كرد و یارییه‌كه‌یان به‌م گۆڵه برده‌وه.
هه‌ولێر دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنا و بووه خاوه‌نی شه‌ش خاڵ و نه‌فتی میسانیش تامی دووه‌م دۆرانی كرد.
