یاریزانانی یانه‌یه‌كی خولی نایابی كوردستان بایكۆتیان كرد
تا ئه‌م مه‌رجه‌یان بۆ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ناگه‌ڕێنه‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كان

یاریزانانی یانه‌ی زاخۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان له خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن بایكۆتی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوار مانگه هیچ مووچه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه یاریزانانی یانه‌ی زاخۆ بایكۆتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆیان كردووه.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه حه‌وت یاریزانی ئه‌و یانه‌یه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن بۆ مه‌شقه‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌وه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه (عه‌بدولره‌زاق حه‌یده‌ر، ئیسماعیل عومه‌ر، عومه‌ر عه‌بدولڵا، دلێر ته‌نیار، رزگار عه‌لی و نێچیرڤان ئیسماعیل).
یانه‌ی زاخۆ له یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه تووشی شكست هات و ئه‌م وه‌رزه له كۆی 13 یاری ته‌نیا 3 یاری بردۆته‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه، ته‌نیا 8 گۆڵیان كردووه و به تۆماركردنی 15 خاڵ له ریزبه‌ندی ده‌یه‌می خوله‌كه دێت.
.jpg)