ڤیدیۆ.. ئیسرائیل پێشوازی له ره‌فتاری هێزه‌كانی كرد بۆ شێواندنی ته‌رمی فه‌له‌ستینییه‌ك
به شۆفڵ چی له ته‌رمێك ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، نه‌فتالی بینیت، ستایش و پێشوازی له ره‌فتاری هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل كرد، كه به شۆفڵ ته‌رمی گه‌نجێكی فه‌له‌ستینیان له خان یونسی باشووری كه‌رتی غه‌ززه شێواند.
له تویته‌ردا، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل نووسیویه‌تی: به‌و جۆره و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ین، به‌و په‌ڕی هێزه‌وه دژی هه‌موو تێكده‌رێك ده‌وه‌ستینه‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له ره‌وتی چه‌پی ئیسرائیل گرتووه، كه دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان هاتبوونه ده‌نگ و به كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یان له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، هێزه ئیسرائیلییه‌كان هاووڵاتییه‌كی فه‌له‌ستینیان گوله‌باران كرد و دواتر به شۆفڵ ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان.
ئیسرائیل ئه‌و گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌ی به هه‌وڵدان بۆ نادانی بۆمبی چێندراو له نزیك دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تۆمه‌تبار كردووه.
گرووپ و رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری فه‌له‌ستین ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلیان كرد و به تاوانی جه‌نگیان وه‌سفكرد. دا‌واشیان كرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ دژی ئه‌و ره‌فتاره‌ی سوپای ئیسرائیل بێنه ده‌نگ.