"رهنگه سهرجهم خولهكانی ئهورووپا دوابخرێن"
سهرۆكوهزیرانی ئیتاڵیا پهیامێك بڵاودهكاتهوه
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی چالاکییە وەرزشیەکانی ئەم وڵاتە و چەند یارییەکی سێریا ئەی دواخران و جۆزێپێ کۆنتێ سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەش رەتیکردەوە بەڵێنی ئەوە بدەن هەفتەی داهاتوو تەواوی چالاکییەکانی وڵاتەکەیان لەسەرووی هەموویانەوە سێریا ئەی بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەبچێت، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت.
له ئێستادا به فهرمی یاری شهممهی داهاتووی نێوان ئۆدێنزی و فیۆرێنتینا له سێریا ئهی ئیتاڵیا دواخرا.
لهمبارهیهوه جۆزێپێ كۆنتی سهرۆكوهزیرانی ئیتاڵیا دهڵێت: ئەستەمە بتوانین بۆ ماوەی یەک هەفتە رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی ئیتاڵیا بکەین، بۆیە پێموانییە هەفتەی داهاتوو تەواوی چالاکیە وەرزشیەکان بە شێوەی ئاسایی خۆیان بەرێوەبچن و ئەم کارە کاتێکی زۆری پێویستە.
جۆزێپێ كۆنتی گوتیشی: بە هاوکاری شارەزایان و کەسانی پسپۆر بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین کە رێگری بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە بکەن و سات بە سات بارودۆخەکە لێکۆلینەوەی لەسەر دەکەین، بۆیە لە ئێستادا ناتوانم بڵێم کە هەفتەی داهاتوو چاڵاکیە وەرزشیەکان بە ئاسایی بەڕێوەدەچن، دەزانین کە دواخرانی یارییەکانی سێریائەی کاریگەری لەسەر یانەکان دەبێت، بەڵام ناچارین ئەو کارە بکەین ئەویش لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیەکانمان.
له لایهكی دیكهیشهوه، رۆژنامهی ئاسی ئیسپانیا، پێشبینی ئهوهی كردووه سهرجهم خولهكانی ههفتهی داهاتوو دوابخرێت.