کۆمپانیای ئیعماری ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە سەردانی هەولێر دەکات
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای ئیعماری ئیماراتی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.
محەمەد ئەلعەبار، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمپانیاکە سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ بەرپرسان لە بارەی دەستپێکردنەوەی کارەکان گفتوگۆی کردووە، ئەلعەبار رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت، توانیویانە بەسەر قەیرانەکان زاڵ بێت.