ریال مەدرید و مان سیتی یاری پارە و ملیارەھا دۆلار
گرانبههاترین یاریزانی یارییهكهی سبهی بناسه
سبهی چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ـی چامپینزلیگ لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ریال مەدرید لە یارییەکی بەھێز و لوتکە پێشوازی لە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات.
ھەردوو یانە لە رووی داراییەوە لە یانە دەوڵەمەندەکانی ئەورووپان، چونکە بۆند و مووچەی یاریزانەکانیان زۆرن، یانەی مان سیتی لە پێشەنگی ئەو یانانە دێت کە نرخی یاریزانەکانی زۆر بەرزە و کۆی گشتی نرخی یاریزانەکانی دەگاتە ١.٢٨ ملیار یۆرۆ، یانەی ریال مەدریدیش لە پلەی سێیەم دێت و کۆی گشتی نرخی یاریزانەکانی دەگاتە ١.٠٨ ملیار یۆرۆ.
بەنرخترین ١١ یاریزانی ھەردوو یانە بەم شێوەیە:
١- رەحیم ستێرلینگ (مان سیتی) ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ.
٢- کیڤین دی برۆین (مان سیتی) ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ.
٣- ئیدین ھازارد (ریال مەدرید) ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ.
٤- بێرناردۆ سیلڤا (مان سیتی) ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
٥- لیروی سانی (مان سیتی) ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
٦- رافائیل ڤاران (ریال مەدرید) ٨٠ ملیۆن یۆرۆ.
٧- رۆدری (مان سیتی) ٨٠ ملیۆن یۆرۆ.
٨- ئیمریک لاپۆرت (مان سیتی) ٧٥ ملیۆن یۆرۆ.
٩- کاسێمیرۆ (ریال مەدرید) ٧٠ ملیۆن یۆرۆ.
١٠- ئێدیرسۆن مۆرایس (مان سیتی) ٧٠ ملیۆن یۆرۆ.
١١- گابریل خیسۆس (مان سیتی) ٧٠ ملیۆن یۆرۆ.
ئامادهكردنی: مهسعوود حهسهن