سبه‌ی له دهۆك ركابه‌ری وه‌رگرتنی پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان گه‌رم ده‌بێت
سۆران بۆ سارێژكردنی زامه‌كانی روویكردۆته سلێمانی
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 3 یاری ده‌كرێن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر (3)ـی ئێواره ده‌كرێن، له یاری لوتكه دهۆك میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات، برایه‌تی دۆخی خراپی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، سۆرانیش له خراپترین دۆخدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
برایه‌تی ـ ده‌ربه‌ندیخان
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر ده‌یانه‌وێت دووه‌م بردنه‌وه له‌سه‌ر خاكی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ره تازه‌كه‌یان به‌ده‌ستبهێنن، خراپی ده‌ربه‌ندیخانیش به ده‌رفه‌ت ده‌زانن، جگه له‌وه‌ش رابه‌ر خالید په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت كردووه، ته‌نها ره‌عد خالیدی به‌گریكاری پێكانی هه‌یه، برایه‌تی خاوه‌نی 20 خاڵه و له خانه‌ی شه‌شه‌م ده‌بینرێت.
ده‌ربه‌ندیخان، له ماوه‌ی دوو وه‌رزی رابردوو هه‌رگیز به‌م دۆخه‌ی ئێسته تێپه‌ڕنه‌بووه، له نێو یاریگه‌ی خۆی بۆته نێچیرێكی ئاسان بۆ میوانه‌كان، ته‌نانه‌ت هۆگر عه‌بدوڵڵای راهێنه‌ریشی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ئێسته‌ش به شێوه‌ی كاتی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی شوێنی گرتووه‌ته‌وه، ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌نی 14 خاڵه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌م دێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه‌ش بدۆڕێت و ركابه‌ره‌كانی بیبه‌نه‌وه ده‌چێته ناوچه‌ی سوور و دابه‌زین.
دهۆك ـ سیروانی نوێ
دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات، دهۆك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی داراییه‌وه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام له ڕووی ئه‌نجامه‌كانه‌وه له باشترین دۆخی دایه، چونكه گه‌ڕی رابردوو دوای دوو ساڵ له یاریگه‌ی سۆران شكستی به‌و یانه هێنا، دۆهۆك له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌شی ره‌نگه بۆ یه‌كه‌مجار پێشه‌نگ وه‌ربگرێت، خاوه‌نی 22 خاڵه و له پله‌ی سێیه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ، له دوو گه‌ڕی رابردوو له قۆناخی دووه‌م ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه، به هه‌مان ئاستی سه‌ره‌تای وه‌رز ده‌رناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته له پێشه‌نگی یانه‌كان نزیكه و هیوای تۆمار كردنی مێژووێكی نوێی ماوه، هه‌موو یاریزانه‌كانیشی ئاماده‌ن، خاوه‌نی 21 خاڵه و پله‌ی چواره‌م به‌شییه‌تی.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ سۆران
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له قۆناخی دووه‌م ئاستی به‌ره‌و پێش رۆیشتووه، ئێستا پێشمه‌رگه ناوچه‌ی سووری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ شێروانه جێهێشتووه، سبه‌یش ده‌یه‌وێ پێگه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی له نایاب له‌سه‌ر حیسابی سۆران به‌هێزتر بكات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تا ئێستا ته‌نها 13 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
سۆران دۆخێكی خراپی هه‌یه، چوار یارییه به‌دوای یه‌ك ده‌دۆڕێت، ته‌نانه‌ت دوای دوو ساڵ گه‌ڕی رابردوو له یاریگه‌ی خۆی دۆڕانی تۆمار كرد، سۆران هه‌مان ئاستی سه‌ره‌تای خول نیشان نادات و ئاستی دابه‌زیوه، سۆران له‌م یارییه ده‌یه‌وێت له ده‌روازه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیه‌وه به بردنه‌وه شاد بێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بهرگریكهرێكی نوێیان هێناوه‌ته ریزه‌كانیان به‌ناوی (كه‌رار نوری)، كه له دڵی به‌رگریی و به‌رگری راست یاریی ده‌كات، سۆران خاوه‌نی 16 خاڵه و له پله‌ی هشته‌م ده‌بینرێت.