زاخارۆڤا: پێویسته كێشه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێن
گفتوگۆمان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، پێویسته كێشه و ناكۆكی نێوان رووسیا و توركیا له باره‌ی ئیدلب چاره‌سه‌ر بكرێن.
زاخارۆڤا گوتیشی: شاندی پسپۆڕانی رووسی و تورکی لەسەر ئاستی جیاواز کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا دەبێت تەنیا بە ئاساییەکردنەوەیان چارەسەر بکرێن و هەنگاوەکان بەو ئاراستەیەن، وەک ئاشکرایە ئێستا شاندی پسپۆڕانی رووسی و تورکی لەسەر ئاستی جیاواز کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن لە راوێژکاریدان لە مۆسکۆ و شارەکانی تورکیا.
روونیشیكرده‌وه، پەیوەندی لە نێوان هێزە سەربازییەکانمان هەیە، گفتوگۆی سیاسی بەردەوامە، ماوەی پێشتر وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات یەکتریان بینی. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش پەیوەندی درێژەی هەیە، بۆیە پێمان وایە کەناڵەکانی چارەسەری بەگەڕخراون و هەر بەمشێوەیەش چارەسەر بۆ گرژییەکان دەبینینەوە.