شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی سبه‌ی خولی نایابی كوردستان
له گه‌رمیان و بادینان ململانێی پێشه‌نگ و دووركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین گه‌رم ده‌بێت
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سبه‌ی هه‌ینی 3 یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چن و كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه دێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر 3:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوانه.
زاخۆ ـ هه‌ندرێن
زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی به كۆمه‌ڵێ كێشه‌وه میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، زاخۆیه‌كان چوار مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش شه‌ش یاریزان بایكۆتی راهێنانه‌كانیان كرد، گه‌ڕی رابردووش دۆڕاون، زاخۆ خاوه‌نی 15 خاڵه و له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن، دۆخی خراپه دوو یارییه له قۆناخی دووه‌م شكست ده‌بێته به‌شی، راهێنه‌ره‌كه‌شی بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هۆی سزادانه‌وه ناتوانێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌شی له پۆسته‌كه‌ی له‌سه‌ره، هه‌ندرێن خاوه‌نی 15 خاڵه به‌ره‌و خانه‌كانی دواوه دابه‌زیوه.
نه‌ورۆز ـ زێره‌ڤانی
نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی له سلێمانی پێشوازیی له زیره‌ڤانی ده‌كات، یوونس سلێمان راهێنه‌ری نه‌ورۆز له قۆناخی دووه‌م له دوو یاریی چوار خاڵی كۆكردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ململانێكردن له‌سه‌ر ناسناوه‌كه ئاماده‌یه، نه‌ورۆز به 22 خاڵی هه‌یه و جه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی هه‌فته دوای هه‌فته له كۆتاییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م ئاستی باشتر ده‌بێت، به‌جۆرێك پێنج یارییان له‌سه‌ر یه‌ك بردۆته‌وه و خۆیان له پێشه‌نگ نزیك كردووه‌ته‌وه، زێره‌ڤانی له‌م خوله ته‌نها 9 گۆڵی لێكراوه، كه كه‌مترین رێژه‌یه و خاوه‌نی 20 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
شێروانه ـ هه‌ولێر
شێروانه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، شێروانه گه‌ڕی رابردوو دووه‌م بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه له‌سه‌ر حیسابی هه‌ندرێن تۆمار كرد، بۆیه گهرهكییانه به بردنه‌وه له پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد خۆیان له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام گرفتی شێروانه بۆ ئه‌م یارییه (رێباز ره‌حیم و محه‌مه‌د عیزه‌ت)ـن به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان یاریی ناكه‌ن، شێروانه به 12 خاڵ له دواین خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر، له دواین دوو یاریی ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه، دۆخی باش نییه، بڕینی ئه‌و رێگا دووره‌ش بۆ هه‌ولێرییه‌كان ئاسان نییه تا ئه‌نجامێكی باش له گه‌رمیان تۆمار بكه‌ن، هه‌ولێر 18 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.