یانەیەکی بەناوبانگی ئەوروپی لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەوقەکردن لە یاریزانەکانی قەدەخە دەکات
یانەیەکی بەناوبانگی ئەوروپی لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەوقەکردن لە یاریزانەکانی قەدەخە دەکات
یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریدا لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەک تەوقەکردن لە یاریزانەکانی یانەکەی قەدەخە بکات.
ستیڤ ڤرووسی راهێنەری نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی لە لیدوانێکیدا رایگەیاند 'لەسەر داوای پزیشکی یانەکەمان بڕیارمان داوە تەوقەکردن لە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەمان قەدەخە بکەین، چونکە رۆژانە وەکو رۆتینێک زۆربەی یاریزانەکان تەوقە لەگەڵ یەکتری دەکەن و باوەش بەیەکدا دەکەن، بڕیارمان داوە تاکو ماوەیەک ئەم شتانە قەدەخە بکەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین'.
تاکو ئێستا لە بەریتانیا 16 کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیشی بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.