سێ یاریزانی خولی ئیتاڵی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
چەند یارییەک هەڵوەشایەوە
K24 – ههولێر:
سێ یاریزانی یانەی پیانێسێ کە لە پلەی سێی خولی ئیتاڵییە، دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
یانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە: "چوار یاریزانمان گومانیان لەسەر بوو، سیانیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ئەوی دیکەش هێشتا لە ژێر چاودێرییە".
هەروەها، لە خولی پلەیەکی ئیتاڵیا، چەند یارییەک بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدرێت یەکێک لەو یاریانەش یاری یۆڤانتۆس و ئینتەر میلانە.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زیاتر لە باکووری ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە، 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 889 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
گومان دەکرێت، چەندین یاری دیکەی وەرزشی لە ئیتاڵیا بەهۆی ڤایرۆسەکە هەڵبوەشێندرێنەوە.
Daily Mail