زێدان: به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بین و پێویستیمان به پاڵپشتی هانده‌رانمانه
زێدان: له گرینگی مێسی تێده‌گه‌م
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش یاری كلاسیكۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بێ هیوا نابن و هه‌وڵ بۆ سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی دیكه ده‌ده‌ن و ناوه‌ستن تا ده‌بنه پاڵه‌وان، گوتیشی: 4 مانگ باشترین ئاست و ئه‌نجاممان پێشكه‌ش كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك بدۆڕێنین، به‌ڵام له 5 یاری رابردوو زۆر خراپ بووین و هه‌موو شته‌كانی لێ تێكداین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كلاسیكۆ، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ست به دڵته‌نگی هانده‌ران ده‌كات، گوتیشی: ئێمه به قۆناخێكی هه‌ستیار و خراپ تێپه‌ڕ ده‌بین، به‌ڵام پێویسته به گه‌شبینییه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه و له‌م یارییه‌دا پێویستیمان به پاڵپشتی هانده‌ران هه‌یه و گوێ له هه‌موو شتێكیش ناگرم كه ده‌گوترێت.
زێدان ده‌شڵێت: له تۆپی پێدا هیچ شتێك نییه جگه له بردنه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌یت، راسته چه‌ند یارییه‌كه‌مان نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام بین و نه‌وه‌ستین.
زیزۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ستایشی ئاستی مێسی كرد و گوتی: له گرینگی مێسی له كلاسیكۆ تێده‌گه‌ین، بارسێلۆنا به بوونی مێسی ئاست و ئه‌نجامی باشتره و به‌بێ مێسی دۆخی شڕ و خراپه.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: بارسێلۆنا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی باشه، به‌ڵام من متمانه‌م به یاریزانه‌كانی خۆم هه‌یه و ئێمه ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌مان له كلاسیكۆی ئه‌مجاره هه‌یه، به‌باشی خۆمان ئاماده كردووه، چونكه یاری كلاسیكۆی ئه‌مجاره له نێوان یه‌كه‌م و دووه‌می لالیگایه، ئه‌گه‌رچی 12 یاریش له لالیگا ماوه، به‌ڵام ئێمه له هه‌موو یارییه‌كان ده‌جه‌نگین تا ده‌بینه پاڵه‌وان.
زێدان ده‌شڵێت: له خراپی دۆخی تیپه‌كه‌م تێده‌گه‌م، ده‌شزانم خه‌ڵكانێكی زۆر به‌دوای شتی لاوهكیدا ده‌گه‌ڕێن و شته‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به‌شداریم به تۆنی كرووس نه‌كردووه، ئه‌م بابه‌ته كۆتایی هاتووه و كرووس ئێستا باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ئێمه‌ش له ئێستا یه‌كگرتووین و خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌گۆڕین و ئاماده‌ین بۆ به‌رده‌وامی دان بهركابهریكردن له‌سه‌ر نازناوه‌كان.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، مێسی به تۆماركردنی 26 گۆڵ گۆڵكاری كلاسیكۆیه.