به‌په‌له.. پاڵه‌وانه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات گیانی له‌ده‌ستدا
خاوه‌نی ریكۆردی جیهانی بوو
سیامه‌ند ره‌حمان پاڵه‌وانی كورد و خاوه‌نی ریكۆردی جیهانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سیامه‌ند ره‌حمانی كه خه‌ڵكی شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له پارائۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سیامه‌ند ره‌حمانی خاوه‌نی ریكۆردی جیهانییه له بهررزكردنهوهی قورسایی، پێشتر له ئۆڵمپیكی ڕیۆ توانی 310 كیلۆگرام به‌رز بكاته‌وه و دووه‌م مێدالیای زێڕ له به‌رازیل وه‌ك وه‌رزشكاری كورد به‌ده‌ستبێنێت.
سیامه‌ند ره‌حمانی له پاڕائۆڵمپیكی ئاسیای 2014 مێدالیای زێری به‌ده‌ستهێنا كاتێك 292 كیلۆگرامی به‌رز كرده‌وه و مێدلیای زێری له مل كرا و مێدالیایهكهشی ئه‌وكات پێشكه‌شی به گه‌لی كۆبانێ كرد.
سیامه‌ند ره‌حمان بووه دووه‌م وه‌رزشوان دوای كۆڤان حه‌سه‌ن له پاڕائۆڵمپیكی ریۆ 2016 مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.