"به‌كۆی ده‌نگ بارسێلۆنا بڕیاری دا ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه"
"یه‌كێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی جیهان و كیكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا زۆر پێی سه‌رسامه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی یاریزانێكی ئه‌ڵمانی كردووه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تیمۆ ڤێرنه‌ری هێرشبه‌ری یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆناوه ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش كراوه، كه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 33 یاری 27 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌و یاریزانه بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كات له نێوان لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا یه‌كێكیان پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ بده‌ن و له هاوینی ئه‌مساڵ یانه‌كه جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی بیڵد ئه‌وه‌شی نووسیوه، بارسێلۆنا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه 60 ملیۆن یۆرۆ بداته لایپزیگ كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی و له هاوینی داهاتوو تیمۆ ڤێرنه‌ر به‌ره‌و كامپ نوو بگوازێـته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م یاریزانه له ئێستادا بۆته ئامانجی یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوولیش.
تیمۆ ڤێرنه‌ری 23 ساڵان، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 103 یاری، 14 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كرد، دواتر له‌گه‌ڵ لایپزیگ 147 یاری كردووه و 88 گۆڵ و 38 ئاسیستی هه‌یه.
