كۆرۆنا گورز لە سەرمایەداران دەدات
"لەماوەی ھەفتەیدا 444 ملیار دۆلار زیانیان كردووە"
K24 - ھەولێر
بە كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرمایەدارانی جیھان لەماوەی ھەفتەیدا 444 ملیار دۆلار زیانیان كردووە.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرای كرد، سامانی نزیكەی 500 سەرمایەدار لە جیھان لەماوەی تەنیا یەك ھەفتەدا 400 ملیار دۆلار كەمیكردووەو ئەمەش بەكاریگەری تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەھای پشكەكانی بازاڕەكان جیھان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ھەریەك خاوەنی ئەمازۆن مایكرۆسفت و ئێل ڤی ئێم ئێچ زیاتر لە 30 ملیار دۆلار زیانیان بەركەوتووە، ھەروەھا خاوەنی كۆمپانیای تێسلا كە ناوی لە ریزبەندی زیان بەركەوتووانە 9 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی وول ستریت، بەھۆی كۆرۆنا بازاڕەكانی ئەمەریكا گەورەترین داكەوتنیان لەماوەی 12 ساڵی رابردوو تۆماركردووە.