"كریستیانۆ ئارهزووی خۆی بۆ گهڕانهوهی ریال مهدرید دركاندووه"
"كریستیانۆ لای كهسه نزیكهكانی خۆی دركاندوویهتی"
ئێدۆ ئاگیرێ رۆژنامەنووسی بەرنامەی ئێل چێرینجیتۆی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات هۆکاری ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، ئارەزووی گەڕانەوەیەتی بۆ یانەکەی پێشووی و چەند کەسێکی نزیک لەو یاریزانەش ئەو دەنگۆیانەیان پشت راست کردووەتەوە.
لهمبارهیهوه ئێدۆ ئاگێری رۆژنامهنووسی ئیسپانیا دهڵێت: من ئاگادارم و دڵنیاشم کریستیانۆ رۆناڵدۆ حەز دەکات بگەڕێتەوە ریال مەدرید، ئەو کاتێک لە کلاسیکۆ وەکو بینەر ئامادەبوو، بینی کە چۆن هاندەرانی یانەکەی پێشووی خۆشیان دەوێت و بە ئامادەبونی لە یاریگە زۆر دڵخۆش بوون، ئەویش لە هەمان کاتدا زۆر دڵخۆش بوو.
ئهو رۆژنامهنووسه گوتیشی: هەرچەندە ئەو ئێستا تەنها بیر لە یۆڤێنتۆس دەکاتەوە، بەڵام لە تۆپی پێ وشەی هەرگیز بوونی نییە و کەس نازانێت لە داهاتوودا چی روودەدات، ئەوەی من دەڵێم کەسە نزیکەکانی دۆنیش ئاگادارن کە ئەو حەز دەکات بگەڕێتەوە مەدرید.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی تهمهن 35 ساڵ، به درێسی ریال مهدرید چوار خهڵاتی تۆپی زێرینی بردهوه و له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كرد و له هاوینی 2018 به بههای 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس.