فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیان بڕیاریاندا به بڕی (5) ملیۆن یۆرۆ هاوكاری ئێران بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ك له پاریس، له‌نده‌ن و به‌رلین رایانگه‌یاند، به بڕی (5) ملیۆن یۆرۆ هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئامانجی ئه‌و هاوكارییه پشتیوانیكردنی ئێرانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوكارییه له رێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته كۆماری ئیسلامی ئێران.