نرخی نەوت بەرز بووەوە
ھۆكارەكەی ھەوڵەكانی ئۆپێكە
K24 - ھەولێر
بەهۆی هەواڵەکان بە کەمکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک و رێکارەکانی پاڵپشتی بانکە ناوەندییەکان، نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی دووشەممە بە رێژەی لە 4% بەرزبووەوە.
گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی زیاتر لە 4.5% بۆ ئاستی 51 دۆلار و 90 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، لە کاتێکدا بۆ کەمترین ئاستەکانی ساڵی 2017 بۆ 48 دۆلار و 40 سەنت دابەزی بوو.
نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی لە 4.45% بۆ ئاستی 46 دۆلار و 75 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، لە کاتێکدا بۆ ئاستی 46 دۆلار و 75 سەنت دابەزینی تۆمارکردبوو.
ئەوەش بە یەکەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەندرێت دوای شەش رۆژی بەردەوام لە دابەزین، کە هۆکارەکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە 76 وڵاتی جیهان، و ئەوەش خواستی بۆ نەوتی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە.