بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک بۆ کەمترین ئاستی 10 ساڵی رابردووی دادەبەزێت
پێشبینی دەكرێت ئۆپێك بڕیارێكی نوێ بدار
K24 - ھەولێر
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک لە مانگی شوباتدا بۆ کەمترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو دابەزینی تۆمارکردووە، کە هۆکارەکەی ئەو دابەزینە بەرچاوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا و پابەند بوونی وڵاتانی دیکەی رێکخراوەکەیە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
بە گوێرەی رووپێوییەکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک بەراورد بە مانگی شوباتی 2019 بە نزیکەی 510 هەزار بەرمیل بۆ رۆژانە 27 ملیۆن و 840 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی رێککەوتوون بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.
پێشبینی دەکرێت پێنجشەممەی داهاتوو، ئۆپێک کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بدات.