نوێترین زانیاری لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە سلێمانی دەخرێتەڕوو
داوایەک لە هاووڵاتیان دەکرێت
K24 – ههولێر:
د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاشکرا کرد.
د. سەباح رایگەیاند، دوێنێ کەسێکی دیکە تۆمارکرا کە ئەندامی هەمان خێزان بوون کە پێشتر ناویان وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە لە سلێمانی تۆمارکرابوو.
راشیگەیاند، تەندروستی هەموویان زۆر باشە و هیچ نیشانەیەکی مەترسیداریان نییە. بەم هۆیە، چارەسەریش وەر ناگرن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان بپارێزن چونکە ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
دووپاتیشکردەوە، دەبێت ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بە شێوەیەکی یاسایی بگەڕێنەوە، دەنا خۆیان و خێزانەکانیشیان دووچاری مەترسی دەکەن.
H.J