وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان داوایەك لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

بۆ رێگەگرتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، داوای ھاوكاری لە كۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی دەكەن، بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤارۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

ئاماژەی بەوەكراوە: "لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم كونسڵگەری و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، وەزارەتی تەندروستی وێڕای خستنەڕووی رەوشی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم نەخۆشیە، داواکاری و بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتان و رێکخراوەکای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان".