هاتووچۆی سلێمانی دەوامی فەرمی رادەگرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
K24 – سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا دەوامی فەرمی رابگرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزیی و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هه‌مووان، له‌رۆژی چوارشه‌ممه (4-3-2020)وه تاوه‌كو (15-3-2020) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی نه‌كه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.