یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لەبارەی راگرتنی نوێژی هەینی بڕیاریدا
یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگرتنی نوێژی هەینی بڕیاریدا
K24 – ههولێر:
مهلا عهبدوڵڵا مهلا وهیسی، سهرۆكی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ سێشهممه 3/3/2020 رایگهیاند، وهك ههنگاوێك بۆ خۆپاراستنی له بڵاوبوونهوهی نهخۆشی كۆرۆنا ئهنجوومهنی باڵای فهتوا له یهكێتی زانایان، به ئامادهبوونی كۆی ئهندامانی كۆبووهوه و ئهم بڕیارانهی دا:
یەکەم: ئەرکی شەرعییە کە هاووڵاتیان بەوردی پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستی و ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.
دووەم: بەپێی شەرع ناتوانرێت لە ئێستا وتاری هەینی مزگەوتەکان رابگرێت، تەنیا لەو شوێنانەن نەبێت کە بە دڵنیاییەوە نەخۆشییەکەی لێ بڵاوبووەتەوە و دەبێتە (پەتا)، دەکرێت بەشێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی ڤایرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەوقاف و تەندروستی و لێژنەی فەتوای سنوورەکە نوێژی بە جەماعەت و وتاری هەینی رابگرن.
سێیەم: کۆبوونەوەی ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی دیکە وەک (ئیسڕا و میعراج، مەولوودخوێندنەوە، ئاهەنگەکانی بووکگواستنەوە، مەراسیمی پرسەدانان) بە پێویستییەکی شەرعی دەزانین و لەم بارودۆخەدا لە هەموو شوێنێک رابگیرێن، لە پرسەدا تەنیا بەشداری شووشتن و نوێژکردن و ناشتنی تەرمەکان بکرێت، لە سەر گۆڕستان کۆتایی بە پرسەکە بهێندرێت.
چوارەم: ئەوانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن پلەی شەهیدیان هەیە لایەنی پەیوەندیدار بەرپرسە لە رێکارەکانی بەخاکسپاردنی بەپێی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام.
پێنجەم: ئەو کەسانەی نەخۆشن یان مەترسی تووشبوونیان هەیە دەتوانن ئەو ماوەیە تا نەخۆشییەکە دەڕوات بەشداری نوێژی هەینی و جەماعەت نەکەن.
شەشەم: پێویستە سەرجەم چالاکییەکانی تایبەت بە وانەگوتنەوەی ئایینی شەوانە و رۆژانە لە مزگەوتەکان و تەواوی ناوەندەکانی فێرکردنی قورئان و بابەتەکانی ئایینەکانی دیکە لەم قۆناغەدا هاوشێوەی قوتابخانەکان رابگیرێت.
حەوتەم: سەردانی نەخۆش نەکرێت و چ لە ماڵەوە یان لە نەخۆشخانە ، بە تەلەفۆن یان بە نامە ئەم سوننەتە ئەنجام بدرێت.
هەشتەم: هەموو ئەوانەی لەو وڵاتانە گەڕاونەتەوە کە ڤایرۆسەکەی تێدایە بە تایبەت لە ئێرانەوە، واجبێکی شەرعییە کە بە زووترین کات سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ پشکنین و دڵنیابوونەوە لە نەخۆشییەکە و پاراستنی خۆیان و خێزان و هاووڵاتیان بە پێچەوانە گوناهبار دەبێت.
نۆیەم: هەر کەسێک گومانی ئەم ڤایرۆسە لە خۆی بکات، حەرامە تێکەڵی و سەردانی خەڵک بکات ، تەنانەت بۆ (جومعە و جەماعەت) تیش بێت، بەڵکو پێویستە بەزووترین کات سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکات.
دەیەم: داوا لە وتاربێژە بەڕێزەکان دەکەین لەو ماوەیەدا وتاری هەینی کورت بکەنەوە، هەروەها پاکوخاوێنی مزگەوتەکان زیاتر رابگیرێت و ئامۆژگاری هاووڵاتیان بکەن و دەستنوێژەکانیان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن.