له هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك دوای برینداركردنی كچێك خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
كچه‌كه برینداره
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له بازاری شاری هه‌ڵه‌بجه، به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌سێك كچێكی بریندار كرد و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر (04:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م قەیسەری ئاڵتونی شاری هه‌ڵه‌بجه روویداوه.
وتیشی: تۆمەتبارێک بەناوی (هـ. ع. ئ.) تەمەن (53) ساڵ پیشە خانەنشین دانیشتووی هەڵەبجە سەرا، تەقەی لە کچێکی تەمەن (27) ساڵ كرد و به چوار فیشه‌ك برینداری كرد.
روونیشیكرده‌وه، كچه‌كه لە بەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوە و پاشان تۆمه‌تباره‌كه خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە كردووه.
وته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تۆمەتبارەکە بەپێ ماددەی (405) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ـی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.