نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بێت
ره‌وشی عێراق ئاڵۆزه
K24 – هه‌ولێر:
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌ستیاری ره‌وشی نوێی وڵاته‌كه‌یان به هه‌ند وه‌ربگرن و هۆشداریشی دا له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
ئه‌مڕۆ له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پلاسخارت وتارێكی له باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا پلاسخارت گوتی: دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، محه‌مه‌د عه‌للاوی نه‌یتوانی پشتیوانی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه بوو.
گوتیشی: به‌رده‌وامی كاركردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بێت له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
له باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: له ماوه‌ی رابردوو، هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه. پێویسته گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن.