به فه‌رمی، 3 یاری ئه‌م هه‌فته‌یه له خولی نایابی كوردستان به‌بێ هانده‌ر ده‌كرێن
به‌په‌له.. پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له کوردستان و عێراق لە هۆڵە داخراو و گۆڕەپانە کراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەبێ هانده‌ر به‌ڕێوه ده‌چن، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌بێ هانده‌ر ده‌كرێن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 3 ئاداری 2020، لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و له بڕگه‌ی دووه‌م ئاماژه به چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕگه‌ی دووه‌می راگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
له سبه‌ی چوارشه‌ممه (4ـی ئاداری 2020) تا (25ـی ئاداری 2020) سەرجەم پێشبڕکێ و خولە وەرزشییەکانی کوردستان و عێراق لە هۆڵە داخراو و گۆڕەپانە کراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچن، بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌گرێته‌وه و به‌مه‌ش 3 یاری له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كه ئه‌م هه‌فته‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت به‌بێ هانده‌ر ده‌كرێن كه پێكهاتوون له‌م یارییانه:
پیێنجشه‌ممه: (سۆران ـ برایه‌تی) و (هه‌ندرێن ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر).
هه‌ینی: هه‌ولێر ـ زاخۆ
سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره ده‌كرێن.