كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه پورتوگال
ئیتاڵیای به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی جێهێشت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه دۆلۆریس ئافیرۆ دایكی رۆناڵدۆ جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ لێیداوه و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دوورگه‌ی مادێرا كراوه له پۆرتوگال.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه دایكه 65 ساڵیه‌كه‌ی رۆناڵدۆ نه‌خۆشی مۆخی هه‌یه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ لێیبدات.
دایكی رۆناڵدۆ پێشتر له ساڵی2007 تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری، له نه‌خۆشیه‌كه‌ی رزگاری بوو، به‌ڵام له مانگی فێبرایه‌ری ساڵی رابردوو بڵاویكرده‌وه كه ته‌ندروستی باش نییه و نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌یان به‌وه كردووه رۆناڵدۆ ده‌ستبه‌جێ بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی دایكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه پۆرتوگال.
گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ پورتوگال له كاتێكدایه كه سبه‌ی شه‌و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئیتاڵیا، له كاتژمێر 22:45 خولهك یوڤێنتۆس میوانداریی ئه‌یسی میلان ده‌كات.
